2021-12-31   566     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگەیاند، حکومەتەکەی لەساڵی نوێ‌دا سەرنجی سەرەکی دەخاتەسەر پێشخستن و جێگریکردنی ئابوری تورکیا و كه‌شێكی متمانه‌پێكراو و سه‌قامگیر بۆ بازاری دارایی دروست دەکەن، بەوهۆکارەش سەقامگیریی بۆ لیرە دەگەڕێتەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان لە وتارێکدا لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی "خاوەنکارانی شێرانی ئانادۆڵو"دا ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی تورکیا لەساڵی نوێ‌دا پێشخستن و جێگریی ئابوری نوێ پلانی سەرەکی دەبێت، کە ناوەڕۆکەکەی بریتی دەبێت لە سه‌قامگیری دارایی و ره‌خساندنی هه‌لی كار.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی بەهای لیرە لەم کاتەدا بەهۆی پشوی کۆتایی ساڵە و دۆخێکی کاتییە، بۆیە حکومەتەکەی لەساڵی نوێ‌دا سەرنجی سەرەکی دەخاتەسەر پێشخستن و جێگریکردنی ئابوری، ئەویش لەرێگەی رەخساندنی كه‌شێكی متمانه‌پێكراو و سه‌قامگیر.
پێشوتریش سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی لە سەقامگیرکردنی بەھای دراو کردبو و وتی، "بە زوترین کات، سەقامگیریی لە پرسی بەھای دراو دێتەدی، بەھیچ شێوەیەک رێگە بە زیادکردنی نرخ بە شێوەیەکی ناڕەوا نادەین، رێگە بە دەرفەتخوازەکان نادەین، وەک دەوڵەت لەم بابەتەدا پێداگرین".