"بكوژه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوی‌ شاره‌زور ده‌ستگیركرا"
  2022-01-18       1129       

بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور بەهاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە كەسێكی كوشتبوو دواتر هەڵاتبوو.

ئاوێنه‌: پۆلیسی‌ سلێمانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەقەزای شارەزور تۆمەتبارێك تەقە لەكەسێك دەكات و كەسەكە دەكوژێت و هەڵدێت ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزورو پۆلیسی بەڵگەكانی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف‌و ھێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئانجامدەری تاوانەكە دەستیپێكرد."

راشیگه‌یاندووه‌، "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا هەمان شەو تۆمەتبارەكە لە دەوروبەری قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور بەھاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیربكرێت."

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت، "لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، م ، ك لەدایكبوی 1991 )دانیشتوی قەزای شارەزور ،بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×