سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
  2022-01-30       1052       

بەپێی لیستی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی دوشەممە، موچەی مانگی 1ی 2022ی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی لیستەكەی وەزارەتی دارایی كە بۆ گەنجینەكان نێردراوە، سبه‌ی دوشەممە، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال، زیندانیانی سیاسی، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی فەرمانبەران لە 25ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردوەو تا ئێستا پڕۆسەكە هاوشێوەی مانگەكانی پێشو بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×