بە دو رۆژ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت
  2022-01-31       550       

بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی سێشەممەو دوسبەی چوارشەممە، موچەی مانگی 1ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی لیستەكەی وەزارەتی دارایی كە بۆ گەنجینەكان نێردراوە، سبه‌ی سێشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکانی ناو شار خەرج دەکرێت، رۆژی چوارشەممەش موچەی قوتابخانەکانی دەرەوەی شار خەرج دەکرێت.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی فەرمانبەران لە 25ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردوەو تا ئێستا پڕۆسەكە هاوشێوەی مانگەكانی پێشو بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×