عێراق داهاتی مانگانەی نەوتی خاوی گەیاندە هەشت ملیار دۆلار
  2022-02-01       377       


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆی گشتی ئەو هەناردە و داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوت بۆ یەكەم مانگی ئەمساڵ بەدەستهاتوون گەیشتونەتە زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار كە هەر بەرمیلێك بە 83 دۆلارو 24 سەنت فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایداهاتووە، بەگوێرەی ئامارەكانی یەكەم مانگی ساڵی ٢٠٢٢ كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی بڵاوكراوەتەوە، رێژەی نەوتی خاوی هەناردەكراو 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەشی هەشت ملیار و 27 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها ئەوەی خستۆتەروو كۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بۆ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 96 ملیۆن و 430 هەزار و 596 بەرمیل بووە و لە كێڵگەكانی كەركوك كە لەرێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەكردراوە دوو ملیۆن و 545 هەزارو 656 بەرمیل بووە.

هەروەها رێژەی نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە زیاتر بووە لە سێ ملیۆن و 203 هەزار بەرمیل و نرخی هەر بەرمیلێكیش 83 دۆلار و 24 سەنت فرۆشراوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×