نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە
  2022-02-04       469       

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر بەرزبوەوە بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە نزیكەی 92 دۆلار.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 91 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو زیاتر لە دو دۆلار بەرزبوەتەوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

هەروەها نرخی نەوتی تەکساسیش بۆ 90.83 دۆلار بەرزبوەتەوە.

 پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سیاسییەكان و بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر وزە، هۆكارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت كە لەماوەی یەك مانگی رابردودا نرخەكەی بەڕێژەی لەسەدا 15 بەرزبۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×