به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زارتی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا كەمترین موچەی مانگانەی كرێكاران لەكەرتی تایبەت لە ٣٥٠ هەزار دینار كەمتر نەبێت.
ئاوێنه: له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، پاڵپشت بەرەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بەنوسراوی ژمارە (١٦٤٠) لە ٢٠٢٢/١/٣١، بڕیاردرا كەمترین موچەی مانگانەی كرێكاران لەكەرتی تایبەت لە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەدو پەنچا هەزار دینار كەمتر نەبێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، هەر كرێكارێكی ئاسایی ئەگەر موچەكەی لە (٣٥٠،٠٠٠) كەمتر بێت، پێویستە خاوەنكارەكەی لەمانگی شوباتی (٢٠٢٢)دا بۆی بەرز بكاتەوە، وە نابێت موچەی هیچ كرێكارێكی كەرتی تایبەت كە لەم مەبلەغە پەسەند كراوە كەمتربێت.