وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، سەرجەم وڵاتانیان ئاگاداركردۆتەوە كەشتییە جەنگییەكانیان لە هەردو گەروی بۆسبۆرو دەردەنیل هاتوچۆ پێ نەكەن.
ئاوێنە: مەولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئەمشەو دوشەممە، رایگەیاند "هۆشدارییمان دایه سه‌رجه‌م وڵاتان، به‌وانه‌ی كه هاوكه‌ناراوین و ئه‌وانه‌شی كه هاوكه‌ناراو نین، كه‌شتی جه‌نگی له گه‌روه‌كانمانه‌وه هاتوچۆ پێنه‌كه‌ن."
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوەشی خستۆتەڕو كە پەیماننامەی "مۆنترۆ چی وتبێت ئه‌وه‌مان جێبه‌جێكردوه، بۆ له‌مه‌ودواش جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. تا ئه‌مڕۆش هیچ تێپه‌ڕین و خواستێكی تێپه‌ڕین له گه‌روه‌كانه‌وه، نه‌بوه."