ئەنجامی گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان ئۆكرانیاو روسیا
  2022-03-07       656       

ئەمڕۆ دوشەممە، گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان وەفدی ئۆكرانیاو روسیا بەڕێوەچو، بەپێی قسەی هەردولا گەڕی سێیەمی دانوستانەكان ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوە.

ئاوێنە: راوێژكاری نوسینگەی سەرۆكی ئۆكرانیا، لەدوای تەواوبونی گەڕی سێیەمی دانوستانەكان رایگەیاند، "هەندێك پێشكەوتنی ئەرێنی زۆر بچوك هەبوە" لەبارەی رێڕەوە مرۆییەكان بۆ دەربازكردنی خەڵكی مەدەنی.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەزر لەزاری یەكێك لە دانوستانكارە ئۆكرانییەكانەوە بڵاویكردۆتەوە كە لەگەڵ لایەنی روسی نەگەیشتونەتە رێككەوتنێك كە بتوانێت دۆخەكە بگۆڕێت.

هەروەها یەكێك لە یاریدەدەرانی كۆشی سەرۆكایەتی روسیا لە لێدوانێكدا كە تەلەفزیۆنی روسیا بڵاویكردۆتەوە وتویەتی، دانوستانەكان لە بێلاڕوسیا "شكستیان هێناوە لە هێنانەدی چاوەڕوانییەكانماندا."

لەگەڵ ئەوەش هەردولا جەخت دەكەنەوە لەسەر درێژەدان بە دانوستانەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×