ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان
  2022-03-15       576       

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسه‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه‌و بڕیاریدا كه‌ 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/3/2022، لەكۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناره‌كەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، وەكو پێشوتر دوای تەواوبونی ڕێكارە ئیداری و كارگێڕییەكان، 200 ملیار دینارەكە دەنێردرێت.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×