شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
ئەنجامی بەراییەكان؛ ماکرۆن جارێکی دیکە دەبێتەوە بە سەرۆکی فەرەنسا
  2022-04-24       469       

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی گەڕی دوەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن توانیویەتی بەسەر مارین لۆپێنی ركابەریدا سەربكەوێت و بەوەش بۆ جارێكی دیكە دەبێتەوە بە سەرۆكی فەرەنسا.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان ماكرۆن لەنێوان 57٪ بۆ 58.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو لە بەرامبەردا لوپێن لەنێوان 41.5٪ بۆ 43٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەبەشداریی زیاتر لە 70٪ـی دەنگدەرانی فەرەنسا بەڕێوەچو.

سەرەڕای ئەوەی لوپێن لە ئەنجامە بەراییەکان دەنگی کەمتری بەدەستهێناوە، بەڵام هەڵبژاردنەکانی بە "سەرکەوتنێکی ناوازە" ناوبردو بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی و ئاماژەی بەوە دا، هەرگیز وازناهێنێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×