"وه‌زیری دارایی‌و ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت‌و بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات"
  2022-04-26       561       

میدیای‌ ڕه‌سمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ وه‌زیری دارایی‌و ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت‌و بەشداری له‌كۆبونەوەی سبه‌ی‌ ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ئاوێنه‌: كه‌ناڵی‌ (کەی ئێن ئێن) له‌زاری‌ سەرچاوەیەك لەنوسینگەی وەزیری دارایی‌و ئابورییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه 27/4/2022‌ ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی‌و ئابوری دەوامی ئاسایی خۆی دەستپێده‌كاته‌وه‌و بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ڕاشیگەیاندووه‌، "مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ وه‌زیری دارایی ده‌ربڕیوه‌ و هاوكاری دەكات بۆ بەڕێوەبردنی باشتری كاروبارەكانی وەزارەت و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهات و دابەشكردنی موچە لەسنوری سلێمانی. "

سەرچاوەكە وتیشی، "بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ وەزیری دارایی و ئابوری دەربڕیوە و بەڵێنی هاوكاری تەواوی پێداوە بۆ ئەوەی چاكسازی دارایی و ئیداری پێویست لە سنوری سلێمانی بكرێت و هەماهەنگی تەواوی وەزیری دەكەن و بۆ ئەوەی شێوەیەكی‌ تەواوكێشەی موچە لە سلێمانی چارەسەر بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×