نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-04-30       615       

نرخی نەوت، ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەرو 107 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی بۆرسەی جیهانی بازاڕی نەوت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 107 دۆلارو 10 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

 هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بە 104 دۆلارو 7 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

 ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێنج هەفتەی لەسەر یەكە نرخی نەوت روی لە بەرزبونەوە كردوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×