عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت"ئەم دەسەڵاتە وەک چۆن ژیانی میللەتێکی بەم رۆژە رەشە گەیاندوەو سامانی تاک بەتاکی خەڵکی تاڵان کردوە، بەپیلان و بەرنامەیەکی خەتەرناک دەیەوێت ئەخلاق و پەروەردەی مناڵەکانیشمان بدزێت و بەلارێیدا ببات."
ئاوێنە: عەبدولستار مەجید، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"تەنها شتێک جێی شانازی میللەتی ئێمە بێت، دینەکەیەتی، بەڵام ئەمانە هەنگاو بە هەنگاو ساڵانە لە هەوڵی دابڕینی پەروەردەن لە ئیسلام و، پڕکردنی مێشکی قوتابییەکانمانە بە شتی وا کە پەیوەندی بە ئاین و پەروەردەی کۆمەڵایەتی و نیشتیمان دۆستی و بەرژەوەندی خەڵکەوە نیە!"
ئهو پهرلهمانتاره نمونهی پرسیارهكانی تاقیكردنەوەی پهروهردهی ئیسلامی بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوكردوهتهوه و وتویەتی"ئەم نمونەی ئەو پرسیارانەیە کە بۆ قۆناغی دوانزەی ئامادەیی هێنراوەتەوە، هەوڵێکی خەتەرناکەو پێویستە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە هەم رابگیرێ و بە هۆش خۆ بهێنرێتەوە، هەم رونکردنەوە بدەنە کەسوکاری قوتابیان لەسەر ئەم هەڵە گەورەیە، هەم لیپرسینەوەش لەوانە بکرێت کە خەریکی بەلاڕێدابردنی پەروردەی میلەتێکی مسوڵماندان."
جەختیشی كردۆتەوە كە "دڵنیابن گەلێکی مسوڵمان رێنادات پەروەردە و فکری مناڵەکانی بدزرێت."