مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی بە کۆد دابەشدەکرێت
  2022-05-15       1186       

بۆ مووچەی ئەم مانگە، لە شاری سلێمانی بە کۆد مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت، ئەوەش بۆ زیاتر کار ئاسانی بۆ خانەنشینان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی.

ئەمرۆ یەکشەممە 15ی ئایار، شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند، لە مانگەکانی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانی شارستانی بەپێی کۆدی خۆیان "رقم التقاعد" دابەش دەکرێت. 

ئاشکراشیکردووە، کۆدەکان ژمارەی خانەنشینان خۆیانە کە لەسەر پێناسەکانیان نووسراوە، بە پێی خشتەیەکیش کە دانراوە لە رۆژی یەکەم ئەو خانەنشینانەی کۆدەکانیان لە ژمارە 10 ھەزار و 11 ھەزار و 27ھەزارە مووچەکانیان دابەشدەکرێت، رۆژی دووەم مووچەی کۆدی ژمارە 28 ھەزار و ژمارە 29 ھەزار دابەشدەکرێت. 

ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی سێیەم مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەکرێت کە کۆدەکانیان ژمارە 30 ھەزار و 31 ھەزارە، رۆژی چوارەم ژمارە 32 ھەزار و ژمارە 33 ھەزار دابەشدەکرێت و رۆژی پێنجەم کۆدەکانی ژمارە 34 ھەزار و 35 ھەزار و 36 ھەزار مووچەیان پێ دەدرێت

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×