عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پاره‌ هه‌یه‌ و هیچ هۆکارێک نیە بۆ درێژکردنەوەی وادەی دابەشکردنی موچه‌
  2022-05-25       308       


عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پارەی پێویست بۆ موچە 600 ملیۆن دۆلارە، ئێستا داهاتی نەوت 500 ملیۆن دۆلارە و ناوخۆ بۆ دو مانگ 400 ملیۆن دۆلارە و هیچ هۆکارێکیش نیە بۆ درێژکردنەوەی وادەی دابەشکردن.

ئاوێنه‌: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند، "پارەی پێویست بۆ موچە 600 ملیۆن دۆلارە، ئێستا داهاتی نەوت 500 ملیۆن دۆلارە و ناوخۆ بۆ دو مانگ 400 ملیۆن دۆلارە، واتا، داهات زیاترە لەموچەو پێویستە بەخێرایی دابەشکردن کۆاتایی بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داهاتی نەوت بەوەی 42% دەمێنێتەوە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلارە و مانگی پێشو بە پارەی نەوت و بەغدا موچە دابەشکرا، داهاتی ناوخۆ بەکارنەهات کە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارە، دو مانگ دەکاتە 400 ملیۆن.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئێستا داهاتی پێویست بۆ موچە لەبەردەستە و هیچ هۆکارێک نیە بۆ درێژکردنەوەی وادەی دابەشکردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×