خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە رانیە دەستیپێكردەوە
  2022-05-25       389       

 ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەرین دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئاوێنه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەرین دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

بەپێی زانیاریەكان گردبونەوەو نارەزایەتیەكانیان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوەیە

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×