یەكشەممەی داهاتو پارەی چاودێرانی رۆژی دەنگدان لە سلێمانی دابەشدەكرێت
  2022-05-25       325       

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتو پارەی ئەو كەسانە دابەشدەكرێت كە رۆژی دەنگدان وەك كارمەندی كۆمسیۆنی كاریان كردوە لەناو شاری سلێمانی.

ئاوێنە: ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ناوشار)، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٢⁄٥⁄٢٩) دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن کە لە گرێبەستەکەیان بۆیان دیاریکرابو.

بەپێی راگەیەندراوەكە دابەشكردنی ئەو پارەیە بەم جۆرەیە:

١- پێویستە کەسەکە خۆی ئامادەبێت یا بریکارداری یاسایی .

٢-ناسنامەیەکی ناساندنی فەرمی پێبێت،وە بۆ کەسێک بریکارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندکراوی دادنوسی بریکارداریەکەی پێبێت .

٣-کارتی بایۆمتری دەنگدانی کەسەکە خۆی پێبێت (کە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی کارمەندبوونی لێ پێشکەشکردبوو وەریبگرێتەوە).

٤-سەبارەت بەو کەسانەشی لە شارو شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی(دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەکی تر وە ئەو بانکانەش دیاریدەکرێت ھەر لەم پەیجەوە بەمزووانە ئاگادار دەکرێنەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×