ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ دارستانه‌كانى توركیا كه‌وته‌وه‌
  2022-06-22       740       

ئەمساڵیش دووبارە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەکانی مەڕمەڕیس لەتورکیا کەوتۆتەوەو 1000هیکتار لە دارستان و پاوان سوتاون له‌ماوەی 24کاتژمێری ڕابروو. 

ئاوێنه‌: میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، کەوتنەوەی ئەم ئاگرە ترس و دڵه‌راوكێى لاى حكومه‌تى توركیا دروستكردوه‌ بەوهۆیەشەوە وەزیری ناوخۆو وەزیری کشتوکاڵ و دارستان بەهەلیکۆپتەر چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، هەوڵی چڕ ده‌ده‌ن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت تەشەنەنەکات بۆ ناوچە جێنشینەکان و وەک ساڵی ڕابردوو کارەسات نەخوڵقێنێ.

تورکیا23.1 ملیۆن هیکتار زەوی بەدارستان داپۆشراوى هەیە، لەمەش12.5ملیۆن هیکتار دەکەونە ئەوناوچانەی کە ساڵانە مەترسى و هەڕەشەی سووتانیان لەسەره‌، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی ساڵ ڕابردوو 123هەزارو 500هیکتار لەدارستان لەتورکیا سووتاون ئەمەش تورکیای ناچارکرد21هەزار کارمەندی ئاگر کوژێنەوە لەدەرەوەی تورکیا داوابکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەئه‌مه‌ جگه‌ لەبەکرێگرتنی دەیان هەلیکۆپتەری ئاگر کوژێنەوە لە ڕوسیایاو ئۆکرانیاو له‌ناوخۆشدا 10هەزارو500کارمەند به‌شدارى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌یان كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×