بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی نامێنێت.
ئاوێنە: ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی ھەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەنێک پەڵە ھەور و ھەروەھا پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تا دوو پلە لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی ھەینی
ھەولێر : ٣٨
سڵێمانی : ٣٨
دھۆک : ٣٦
کەرکوک : ٤١
ھەڵەبجە : ٤٠
سۆران : ٣٨
راپەرین : ٣٩
گەرمیان : ٤٣