64 پەرلەمانتاری نوێی عێراق سوێندی یاساییان خوارد
  2022-06-23       393       

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەكانی فراكسیۆنی سەدر كۆتاییهات و دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان خرایە دوای جەژنی قوربان.

ئاوێنه‌: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، 64 پەرلەمانتاری نوێ ئامادەبوون و سوێندی یاساییان خوارد.

هەرچەندە بڕیار بوو 73 پەرلەمانتار وەكو جێگرەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر ئامادە بن، بەڵام چوار پەرلەمانتاری دیكەی رەوتی سەدر و پێنج پەرلەمانتاری فراكسیۆنی "حقوقین" بەشداریی دانیشتنەكەیان نەكرد.

ئەو 64 پەرلەمانتارە نوێیە سەر بە دەوڵەتی یاساو كوتلەی فەتح و خەزعەلی و كوتلەی نەسری حەیدەر عەبادی و چەند پارتێكی دیكە بوون.

زۆرترین كورسی نوێی پەرلەمان بۆ پارتەكەی هادی عامری بوو كە پێشتر 16 پەرلەمانتاری هەبوو، ئەمڕۆ ژمارەی كورسییەكانی گەیشتە 31 كورسی پەرلەمان.

بەبەشداری 201 پەرلەمانتار كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو فراكسیۆنی پارتی و سونەكان تێیدا بەشداریان كرد

چەقبەستوویی سیاسی كۆتایی هات پاش دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر كە 73 ئەندامی پەرلەمانی هەبووە، ئەندامە نوێیەكان كە سوێندی یاسایی دەخۆن گۆرانكاری بەسەر كوردسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دێت كە لە شەش پارتی سیاسی پێكهاتوون.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×