فراكسیۆنی یەكێتی: ئەگەر زۆرە پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار رێكبكەون
  2022-06-25       793       
کۆشکی سەلام - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق - بەغدا

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "ئەگەر زۆرە پارتی و یەکێتی لەسەر كاندیدی سەرۆک کۆمار رێکبکەون." جەختیش دەكاتەوە كە تا ئێستا بەرهەم ساڵح، كاندیدی رەسمی یەكێتییە بۆ پۆستەكە.

 ئاوێنە: کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە روداوی راگەیاند"چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی دیکەی پەرلەمان لە دانوستاندان بۆ رێککەوتن لەسەر چۆنێتیی پێکهێنانی حکومەت و هەموو ئەگەرەکان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێک دەچن کە لەسەر بنەمای سازانی نیشتمانی بێت".

 بەوتەی کاروان یاروەیس: "چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکێتی و پارتییان راگەیاندووە کە دەبێت هەوڵبدەن لەسەر یەک كاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکبکەون و ئەگەریش بۆ ئەم مەبەستە رێکناکەون، وەک ساڵی 2018 هەر لایەنە و كاندیدی خۆی بهێنێتە پەرلەمان و بە دەنگدان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلابکرێتەوە".

 لەبارەی ئەگەری لابردنی بەرهەم ساڵح وەک كاندیدی حیزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، کاروان یاروەیس وتی: "تائێستا كاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان د. بەرهەم ساڵحە، بەڵام ئایا گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئەگەری دیکە دروستدەکات، تائێستا دیار نییە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×