پەرلەمانی عێراق ناتوانێت نرخی دینار بەرانبەر دۆلار بەرزبكاتەوە
  2022-06-28       378       

سەرچاوە عێراقییەكان ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە، كە باس لەوە دەكەن، پەرلەمان بەهای دینار بەرانبەر بەدۆلاری ئەمریکی بەرزدەکاتەوەو دەیگێڕێتەوە بۆ نرخەکەی جارانی.

ئاوێنە: سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە لەئێستادا زۆر قورسە گۆڕانکاریی لەبەهای دینار بەرانبەر بەدۆلاردا بکرێت‌و بگەڕێنرێتەوە نرخەکەی پێشووتری، چونكە دۆخی دارایی عێراق ئەو باشەش نییە، كە بەشێك لە بەرپرسان باسی دەكەن.

هاوكات سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، ئەو بابەتە لەدەسەڵاتی په‌رله‌ماندا نییە، بەڵکو دەسەڵاتی گۆڕانکاری لەنرخی دینار تەنیا دەسەڵاتی بانکی ناوەندییەو بانكی ناوەندیش سوورە لەسەر هێشتنەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەو شێوەی ئێستا هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×