جی حەوت داوا لە چین دەكات ڕوسیا ڕابگرێت
  2022-06-29       616       

وڵاتانی جی حەوت داوا لە چین دەكەن تا فشار بكاتە سەر ڕوسیا هێرشەكانی لە ئۆكرانیا ڕابگرێت.

ئاوێنە: هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەركردەكانی وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت داوایان لە چین کرد کاریگەرییەکانی لەسەر ڕوسیا بەکاربهێنێت تاوەکو مۆسکۆ هێرشەكانی لە ئۆکرانیا ڕابگرێت.

باسی لەوەشكردووە، داواشیان لە چین کردووە فشار بخاتە سەر ڕوسیا تاوەکو مۆسکۆ دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە.

سەركردەكانی كۆمەڵەكە، ئاماژەیان بە فەرمانی دادگای دادی نێودەوڵەتی کرد، سەبارەت بەوەی مۆسکۆ دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕابگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×