رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ژماره كه له 24 ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت. دۆخی ئابووری توركیا زۆر شپرزه بووه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان، به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاوێنه: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له توركیا، نرخی شتومه‌ك به‌رده‌وام گران بووه و لیره‌ی ئه‌و وڵاته‌ش جار به جار به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا بێبه‌هاتر بووه.
رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه له مانگی رابردوودا له توركیا، گه‌یشته 78% و به‌راورد به مانگێك پێشتر سه‌رووی 5% هه‌ڵكشا كه به‌رزترین رێژه‌یه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1998ه‌وه تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، زۆرترین به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له توركیا پێوه‌ندیداره به كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه و جه‌نگی ئۆكراینا و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانیی هه‌ندێك له كاڵاكانی وه‌ك گه‌نم و وزه، كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ئابووری توركیا هه‌بووه.
به‌ر له جه‌نگی ئۆكرایناش، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و لاوازبوونی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا و فراوانخوازییه‌كانی له‌لایه‌ك و لاوازكردنی پێگه‌ی دیموكراسی له ناوخۆ له‌لایه‌كی تر، ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی سست كردووه.