ئێمەو گەردون!!
  2022-07-13       933       

سیروان مەحمود صاڵح

دەمێکە بە ووردی سەرنجی هەواڵەکانی گەردون و بە تایبەت ئەم تێلسکۆپە تازەی ناسا کە ناردویەتی بۆ بۆشایی ئاسمان بە مەبەستی چۆنیەتی دروست بونی ئەم گەردونە ئەدەم، شەوی ڕابردو پاش چاوەڕوانیەکی زۆری هۆگرانی ئەو بوارە دواجار ناسا لە ڕێگەی جۆ بایدنەوە یەکەم وێنەی دەگمەنی تێلسکوپە ناوازەکەی ( جێمز وێب)ی کە لە دوری (۱.٥) ملیۆن کیلۆمەتر لەزەویەوە جێگیر کراوە بڵاو کردەوە.
ئەو گەلە ئەستێرەیەی ناو وێنەکە( ۱۳.٨)میلیارد ساڵی ڕوناکی لەئێمەوە دورن.
بەو پێیەی هیچ شتێک خێراتر لەڕوناکی تا ئەم ساتە بونی نیەوخێرایی ڕوناکیش ( ٣٠٠) هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدایە.
ساڵێکی ئاسایی سەر زەویش (۳۱٥٫٦۰۰٫۰۰۰)چرکەیە، وە ئەگەر کەڕەتی (۳۰۰٫۰۰۰)کیلومەتر بۆ هەر چرکەیەکی بکەین مانای وایە یک ساڵی ڕوناکی۹٤ٚ.٥ ترلیۆن کیلۆمەترە بە واتایەک (۹٤٫۰۰۰)ملیارد کیلومەتر.
ئەمە تەنها ساڵێک جا ئەگەر کەڕەتی ئەو ١٣.٨ ملیارد ساڵە بکرێت دوکەڵ لە هەردو گوێچکەمانەوە دێتە دەرەو.
(خۆر تەنها ٨ خولەکی ڕوناکی لە ئێمەوە دورە ئێستا دوری ئەو وێنەیە لە چاو خۆردا مێشک بەرگەی ناگرێت)

ئەێ ئێمە لە کوێی ئەم گەردونەداین!؟

پێم وا بێت ئێمە تەنانەت قەترەیەک لە دەریایەکیش نین لەم گەردونەدا کەچی بەو پەڕی دڕەندەیی و لە خۆبایی بونەوەو بە درێژایی مێژو سەر زەویمان کردوە بە دۆزەخ بە شەڕو ئاژاوەو ململانێ ، ئارامی و ئاشتیمان بۆ یەک نەهێشتوەتەوە..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×