ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمارده‌كات به‌هۆى ڕاگرتنى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵاكه‌ى ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى مافى گشتیى له‌سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى كردوه‌و تێیدا هاتوه، به‌پێى یاساى ڕاژه‌ى شارستانى ژماره 34 له‌ساڵى 1969 پله‌به‌رزكردنه‌وه مافێكى ئاسایی فه‌رمانبه‌ران‌و پێویسته چوار یان پێنج ساڵ جارێك فه‌رمانبه‌ر پله‌كه‌ى به‌رزبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێى چه‌ند بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایی پاڵپشت به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ریكردوه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاگرتوه، بۆیه داواده‌كات ڕێوشوێنى یاسایی دژى ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌ت بگرێته‌به‌ر.
ماوه‌ى حه‌وت ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕاگیراوه‌و به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌ران دوجار شایسته‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌بوون‌و پله‌كانیان پێنه‌دراوه‌و به‌مه‌ش مانگانه ملیاره‌ها دینار له‌موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت.