هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات
  2022-08-04       1657       


ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە دەڵێت، “لەپاڵ هونەردا بیڕێزییەکی یەکجار زۆر بە ئاینی ئیسلام دەکرێت”.

ئاوێنه‌: ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان نووسیویەتی، ” لە چەند ڕۆژی ڕابردﻭﻭ  دﻭﻭ بەناو ھونەرمەند گۆرانییەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە بێڕێزی بەرامبەر بە ئـاینی ئـیسلام و شەعائیری حەج تێدایە کە ئـەمە جێگای قبوڵ نیە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “وەک ئـەرکی ھەمیشەییمان ئـەمڕۆ پەیوەندیم بە وەزیرەوە کرد و ھەموو ھەوڵێکدەدەین بۆ ڕاگرتنی ئـەم گۆرانییە” دەڵێت، “پارێزگاری لە دین و ژینی خەڵک ئـەرکی ئـێمەیە”.

لەگەڵ نووسینەکەیدا ڕووپاک ئەحمەد وێنەی هەردوو هونەرمەند “جێگر میدیا حوسێن و شیلان ئاکچانی بڵاوکردووەتەوە وەک ئاماژە بۆ ئەو گۆرانییەی کە هەوڵدەدەن لە پەرلەمانەوە قەدەغەی بکەن، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانییەکی نوێیان بەناوی “سوێندم خواردووە نەچمە حەجێ کەژێ و کەژاڵێ” بڵاوکردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ” لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بێڕێزی کردن بە ئـاینی موسڵمانان زیادیکردووە ئـەگەر ئـەوە بە بەرنامەیە دەبێت حکومەت بەخۆیدابچێتەﻭە، ئـەگەریش وانیە دەبێت حکومەت ئـەو بەناو ھونەرمەندانە ڕابگرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×