كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارینێكی سوك دەبێت
  2022-08-05       374       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە)، خۆڵبارینێكی سوك ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بگرێتەوەو لە هەندێك كات و ناوچەدا كاریگەرییەكەی زیادتر بێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ خستەڕو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک بە بەردوامى كە کاریگەرییەکەى لە کاتەکانى ئێوارەدا زیاد دەكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبن: ھەولێر: 44، سلێمانی: 43، دھۆک: ٤٤، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 46، سۆران: ٤٣، راپەرین: 44، گەرمیان: 49 پلە.

كەشناسی هەرێم بۆ سبەینێ پێشبینیشی کردوە، ئاسمان ساماڵ بێت و لەگەڵ تۆزێکی سوک بە درێژایى کاتەکان كە کاریگەری  تۆزەکە زیاتر دەبێت لەسنورى پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی  پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: هەولێر 45، سلێمانی: 43، دهۆک: 44، کەرکوک: 46، هەڵەبجە: 45، سۆران: 44، راپەرین: 44، گەرمیان: 48 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×