ئاسایش مۆبایلەکەی کەژاڵ ئەحمەدی شاعیریان برد
  2022-08-05       1047       

ئاسایشی شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەر مۆبایلی خانمە شاعیری ناسراو کەژاڵ ئەحمەد، دوای ئەوەی برایەکیان دەستگیرکرد کەئەندامی ئەنجومەنی نەوەی نوێیە.

ئاوێنه‌: لەکاتێکدا نەوەی نوێ خۆی بۆ خۆپیشاندانی"سەرتاسەری" ئامادە دەکات و بڕیاریداوە سبەی ئەنجامیبدات ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی ئەو حزبە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری سلێمانی دەستگیرکران کە یەکێکیان تەها ئەحمەد برای شاعیری ناسراو کەژاڵ ئەحمەدە.

دوای دەستگیرکردنی تەها ئەحمەد هێزەکەی ئاسایش دەستی گرتووە بەسەر مۆبایلەکەی کەژاڵ ئەحمەد کەئەویش لەماڵی دایکی دەژی لەشاری سلێمانی.

کەژاڵ ئەحمەد، لە فەیسبوک نوسیویەتی، "داوای ئازادکردنی تەھای برام لە ئاسایش ناکەم، ئەو ئامادەیە باجی بیرو بۆچوونی خۆی بدات، بەڵام بۆچی لەماڵی ئێمە و لەبەردەم دایکە  نەخۆشەکەمدا دەیگرن؟".
 
هەروەها دەشڵێت : ئەی بۆچی ڕێز لە ناو و ناوبانگی کەژاڵ ئەحمەد ناگرن و مۆبایلەکەی دەبەن؟.

کەژاڵ ئەحمەد ئەوەشی نوسیوە "پاسپۆرتی بەریتانیی بورھانی برام و منداڵەکانیتان بۆچی بردووە؟ "

دەشڵێت "ئاسایش بۆی ھەیە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بەڵام شکاندنی شکۆی رەمزەکانی خەبات و حزبەکەی خۆتان شەرمەزارییە".
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×