2022-08-05   397     
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە رۆژی یەکشەممەوە کاریگەری شەپۆلی گەرما کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی دووشەممە 8-8-2022ـوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆڵەگەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی لاوازدەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی بە شێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت."