به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه گورچیله‌و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی رێباز ره‌سوڵ، به‌خشراوه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌رهێندرابێت كه دوای دو هه‌فته له‌ونبونی ته‌رمه‌كه‌ی به‌شێوێندراوی دۆزرایه‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌و به‌خشراوه به‌مردنی ئاسایی مردوه‌و ئاسه‌واری هیچ ئه‌شكه‌نجه‌دانێكیش به‌جه‌سته‌یه‌وه نه‌بوه".
ئاوێنه: پۆلیسی كه‌ركوك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدان‌و ده‌نگۆی ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی گورچیله‌ی به‌خشراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت مه‌ودایه‌كی زۆر له شوێنی نیشته‌جێبونه‌كه‌وه به‌ره‌و ڕێگای حه‌ولی كه‌ركوك ڕۆیشتوه به‌ره‌و شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی شار كه چۆڵ بوه، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه له‌هۆش خۆی چوه و بوراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند ئاژه‌ڵێكیشه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی شێوێندراوه".
راشیگه‌یاندووه، "دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریش، ئه‌و به‌خشراوه به‌مردنی ئاسایی مردوه و ئاسه‌واری هیچ ئه‌شكه‌نجه‌دانێكیش به‌جه‌سته‌یه‌وه نه‌بوه، ته‌نها كاتێك له‌هۆش خۆی چوه ئاژه‌ڵ چونه‌ته‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی و شێواندویانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش گورچیله یاخود ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی ده‌رنه‌هێندراوه".
پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین باوه‌ڕ به‌و ده‌نگۆیانه نه‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكیش ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌به‌ر كه ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه بڵاوبكاته‌وه".