نزیكەی 250 كەس لە غەزە كوژران و برینداربوون
  2022-08-07       652       

هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانیش لە ریزەكانی سڤیل لە بەرزبوونەوەدان.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە رۆژی هەینیەوە تا ئەمڕۆ كە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە دەستیانپێكردووە، 24 كەس كوژران و 215 كەسی دیكەش بریندارن.

لەنێو قوربانییەكاندا ژن و منداڵ و سڤیل هەن.

شەوی رابردوو لە دووهەم رۆژی هێرشەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە ئیسلامییەكانی غەزە، دووهەم سەركردەی باڵای گرووپی جیهادی ئیسلامی لە غەزە كوژرا.

شەوی رابردوودا لە هێرشێكی سووپای ئیسرائیلدا خالید مەنسوور فەرماندەی باشووری كەرتی غەزە لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەگەڵ كوڕەكەیدا كوژرا.

ئەمە لە حاڵێكدایە لە یەكەم رۆژی هێرشەكاندا لە رۆژی هەینی تیسیر جعبەری فەرماندەی باكووری غەزەی جیهادی ئیسلامی كوژرا.

كاربەدەستانی باڵای ئیسرائیل رایانگەیاندووە هێرشەكانیان لە دژی جیهادی ئیسلامی درێژەیان دەبێت، بەهۆكاری ئەوەی مەترسییان لەسەر ئاسایشی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی دروستكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×