بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە
  2022-08-11       348       

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە.

ئاوێنه‌: نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە نیوه‌ی دانیشتووانی هەر سێ پارێزگای به‌سره‌، میسان و زیقار ده‌ستبه‌رداری كشتوكاڵ و خودبژێوی بوونه‌ و به‌ره‌و شاره‌كانی دیکە كۆچ ده‌كه‌ن.

ئاشكراشیكردووە‌، وشكه‌ساڵی و دیارده‌ی به‌بیابانبوون و سوێربوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ وایكردووە تاوەكو ئێستا نزیكه‌ی 75هه‌زار كه‌س له‌و سێ پارێزگایە كۆچ بكه‌ن بۆ شارەكانی دیكەی عێراق.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، له‌و ژماره‌یه‌ 8% خێزانەکانی به‌سره ‌و 3% له‌ زیقار و 13%ی میسان، كه‌ نزیكه‌ی 75 هه‌زار كه‌س كە پێشتر پشتیان به‌ كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری به‌ستووه‌، گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا ناچاری كردوون ڕوو له‌ شاره‌كانی دیکە بكه‌ن و له‌ فه‌رمانگه‌ حکومییەکان و ڕیزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كار بكه‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×