سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده‌ی سعودیه ده‌كات و پاڵپشتی خۆی بۆ برینداران راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "سه‌ركۆنه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده ده‌كه‌م، پاڵپشتی خۆم بۆ بریندارانی ئه‌م هێرشه مه‌ترسیداره راده‌گه‌یه‌نم".
ئه‌وه‌شی نوسیوه، "له‌پاڵ شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌و ناوچه‌كه به‌گشتی، دژی تیرۆر ده‌وه‌ستینه‌وه".
دوێنێ هه‌ینی، سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعودیه رایگه‌یاند، كه‌سێكی داواكراو به‌ناوی (عه‌بدوڵا بن زاید عه‌بدولڕه‌حمان به‌كری) له‌كاتی ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی (ئه‌لسامر) له‌شاری جه‌دده، له‌رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان، خۆی ته‌قانده‌وه.