شاژنە ئێلیزابێزی دوەم، شاژنی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد
  2022-09-08       585       

کۆشکی بەکینگهام رایگەیاند، شاژنە ئێلیزابێزی دوەم، شاژنی بەریتانیا لە تەمەنی 96 ساڵی و لەدوای 70 ساڵ دانیشتن لەسەر تەختی پاشایەتی، كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای ئەوەی نیگەرانییەكان لەبارەی تەندروستییەوە زۆربون، خانەوادەكەی لەدەوری شاژنە ئێلیزابێزی دوەم، لە ماڵەكەی لە بالمۆرال لە سكۆتلەندا كۆبونەوە.

كۆشكی بەكینهام لە ئەمشەو راگەیەندراوێكدا وتی، شاژنە ئێلیزابێزی دوەم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆچی دوایی كرد.

بەمردنی شانە ئێلیزابێز، چارلزی كوڕە گەورەی دەبێتە پاشای بەریتانیا.

ئێلیزابێزی دوەم، لە ساڵی 1952 تەختی پاشایەتی وەرگرت و لە مێژوی بەریتانیادا درێژترین ماوە لەسەر تەختی پاشایەتی ماوەتەوە،  كە ئەو رێكۆردە پێشتر هی شاژنە ڤیكتۆریا بو.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×