ئێران سەرجەم دەروازە سنورییەکانی بە رووی عێراقدا داخست
  2022-09-09       596       

ئێران رایگەیاند، بە هۆی ترس لە سەلامەتی سەردانیکەرانی چلەی "ئیمام حوسەین" سەرجەم دەروازە سنورییەکانی بە رووی عێراقدا داخست.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئێران لەسەر زاری مەجید میر ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی "چلەی ئیمام حوسێن"ەوە بڵاویکردەوە، ئێران بە شێوەیەکی کاتی دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق داخست.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی چاودێری دۆخی ئەمنی عێراق و رێژەی بەشداربوون لە مەڕاسیمی "چلەی ئیمام حوسەین" و قەرەباڵغی ناوچەکانی عێراق دەکەن بڕیار لە چۆنیەتی کردنەوەی دەروازەکان دەدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢٩ی ٨ دا بە هۆی ئاڵۆزی و گرژیەکانی ناو شەقامی عێڕاقی ئێران سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق داخست.

ساڵانە هەزاران هاوڵاتی ئێرانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەڕاسیمی "چلەی ماتەمینی ئیمام حوسەین" روو لە عێراق دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×