هێرش بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی لە ئیستانبول ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە
  2022-09-12       1007       

 لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی لە ئیستانبول چەند کەسێک برینداربوون و زۆرینەیان بیانی بوون.

ئاوێنە: ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە لە کافتریای ناوەندی بازرگانیی (سەریەر ئەیازاغا) لە ئیستانبول چەند کەسێک هێرشی چەکدارییان کردووەتە سەر کەسانێکی دیکە و بەهۆیەوە ژمارەیەک بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا شەش کەس برینداربوون و تەنها یەک کەسیان هاوڵاتیی تورکییە و پێنجەکەی دیکە بیانی بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

هیچ یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیرنەکراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×