وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی مریشک‌و هێلکەو ئالیک زیاد لەپێداویستیی ناوخۆمان هەیە
  2022-09-12       446       

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، لەهەرێمی کوردستان هەزارو 800 کێڵگەی پەلەوەریی، 28 پڕۆژەی مریشکی هێلکە، 37 کارگەی ئالیک هەیە، به‌رهه‌می‌ ئه‌مانه‌ زیاد لەپێداویستیی ناوخۆیەو بۆ عێراق هەناردە دەکرێت.

حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی‌ حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند، ''ئێستا لەهەرێمی کوردستان هەزارو 800 کێلگەی پەلەوەری‌و 28 پڕۆژەی مریشکی هێلکەمان هەیە کە ساڵانە 2 ملیارو 500 ملیۆن هێلکە بەرهەمدێنن و بەنیسبەت ئالیکیش 37 کارگەی ئالیکمان هەیە کە لەکاتژمێرێکدا 625 تۆن ئالیک بەرهەمدێنن، ئەمە هەموو بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەو بەرهەمی هاوردە نییەو لەناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەمدێت.''

وتیشی، ''ئەو بەرهەمە بەشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات و لەپێداویستیی ناوخۆ زیاتریشە، بۆیە ئەو بەرهەمی زیادە بۆ خواروو ناوەڕاستی عێراق هەناردە دەکرێت کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگەو ئەوەش ڕاست نییە کە باس لەوە دەکرێت ئەو بەرهەمە لەدەرەوە هاوردە دەکرێت و هەموو بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.''

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×