جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، دانوستانه‌كان به ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی "چه‌قبه‌ستوو".
ئاوێنە: بۆرێل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی فڕه‌نس پرێس ڕای گه‌یاندووه، ترسمان هه‌یه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا له بنبه‌ستی، ئه‌وه له كاتێكدایه كه بۆرێل له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكی ڕابردوودا هه‌وڵه‌كانی هاوئاهه‌نگی كردووه بۆ هه‌وڵدان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، هه‌روه‌ها ڕۆژئاواییه‌كان ڕه‌خنه له داواكه‌ی ئێران ده‌گرن بۆ داخستنی دۆسیه‌ی شوێنه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌كان، داوا له تارانیش ده‌كه‌ن هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بكات بۆ كۆتاهێنان به‌و بابه‌ته.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه له 35 وڵاتی ئه‌ندام پێكهاتووه، پشتگیری‌یان له به‌یاننامه‌یه‌كی ناپابه‌ندكار كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه بۆ فشار خستنه‌سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات كه بۆچی شوێنه‌واری یۆرانیۆم له سێ شوێنی ئاشكرانه‌كراودا هه‌یه.
له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌دا كه ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی ده‌سته‌ی پارێزگارانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردووه، داوای له ئێران كردووه به‌په‌له هه‌نگاو بنێت بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه یاساییه‌كانی له‌مه‌ڕ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا داوایش له ئێران كراوه به‌بێ دواكه‌وتن، پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی قبووڵ بكات، هه‌روه‌ها هاوكاری و پێوه‌ندیی بكات بۆ ڕوونكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان.
ئه‌م بڕیاره به‌قه‌د هه‌ر بڕیارێكی فه‌رمی گرنگه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزگارانه‌وه ده‌ربچێت، كه باڵاترین ده‌زگای داڕشتنی سیاسه‌تی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمییه و ساڵانه زیاتر له جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.
زلهێزه‌كانی رۆژئاوا ده‌ڵێن پرسی ڕووننه‌كراوه‌ی ته‌نۆلكه‌كانی یۆرانیۆم، بووه‌ته به‌ربه‌ستێك له دانوستانه به‌رفراوانه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی دنیا، له كاتێكدا تاران ئێسته هه‌وڵ ده‌دات لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له چوارچێوه‌ی ئه‌و دانوستانانه دابخات.
جێی ئاماژه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی پارێزگاران، هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌شبینی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان كه له نیسانی ساڵی ڕابردوو (2021) له ڤیه‌نا ده‌ستیان پێ كرد، بۆ ڕێڕه‌وی به‌رهه‌مداریان كه چه‌ند مانگ و خوله‌كانی هێنایه خواره‌وه، گفتوگۆكان كه بۆ ماوه‌ی 16 مانگ له نێوان تاران و ڕۆژئاوا به‌رده‌وام بوون، تا ئه‌و ساته‌ی به ڕاگه‌یاندنی دووكه‌ڵی سپی كۆتایی نه‌هات.
له هه‌شتی ئابدا یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌قی كۆتایی پێشكه‌ش كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی چه‌قبه‌ستوویی له زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا. ڕێكخه‌ری ئه‌وروپا جۆزێف بۆرێل، یه‌كه‌م وه‌ڵامی ئێرانی وه‌رگرت، له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا (ئابی 2022)، دواتر وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای بۆ تێبینی و داواكارییه‌كانی ئێران دایه‌وه، دواتر وه‌ڵامی دووه‌می تاران هات و گفتوگۆكانی خسته دواوه.