سەرۆکی ئۆکراین توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
  2022-09-15       534       

سیرھی نیکفۆروف وتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکراین ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە شەقامەکانی کیێڤی پایتەختدا پێکدادن لەنێوان ئەو ئۆتۆمبێلەی زیلینسکی تێدابووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە لەگەڵیدابووە ڕوویداوە و بەھۆیەوە بەسوکی برینداربووە. 

ئاوێنە: وتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکراین وتیشی، زیلینسکی پشکنینی وردی پزیشکی بۆ کراوە و ھیچ بریندارییەکی ئەوتۆی پێوەنەبووە، بەڵام شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی زیلینسکی بە سوکی برینداربووە و بە ئەمبوڵانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. 

لەدوای رووداوەکەوە، زیلینسکی ڕایگەیاند، لەناوچەی خارکیێڤ گەڕاوەتەوە و بەم نزیکانە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە کە ئێستا بەشێکی زۆری لەدەستی سوپای روسیا دەرھێندراوە

 

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×