وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هه‌ماهه‌نگی پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ رۆژه له به‌یاننامه‌ی كۆتاییاندا رایانگه‌یاند، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی رێگای نوێ بدۆزنه‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆتایی به هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنن و به‌رده‌وامبن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی.
ئاوێنه: بڕیاره‌كانی لوتكه‌ی شه‌نگهایش به‌م شێوه‌یه بو:
یه‌كه‌م: ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه بڕیاریاندا به‌وه‌ی به‌بێ هیچ پاساوێك و به تایبه‌ت به پاساوی "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر" ده‌ستوه‌ردان له سه‌روه‌ری و خاكی هیچ وڵاتێكدا نه‌كه‌ن.
دوه‌م: سه‌رۆكانی وڵاتانی ئه‌مدام له رێكخراوه‌كه پابه‌ندبونیان به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگاكانی بڵاوبونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی تیرۆر و كاركردنی به‌رده‌وام له پێناو ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌زیانه‌وێت بیرۆكه‌ی هاوشێوه له جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه.
سێیه‌م: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌فغانستان كه یه‌كێكه له پێشینه‌ی كاره‌كانیان و كاری سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌شه به‌زوترین كات ئه‌و پرسه یه‌كلابكاته‌وه.
چواره‌م: ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كار بۆ كۆتایهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كه ناوه‌كییه‌كان بكه‌ن و پرسی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیش جێبه‌جێبكه‌ن.
پێنجه‌م: فراوانكردنی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه و پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له پێناو دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان رێكخراوه‌كه و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه له پێناو پاراستنی ئاسایش و به‌رقه‌راركردنی سه‌روه‌ری سنوری ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
شه‌شه‌م: دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ری نوێ له پێناو كۆتایی هێنان به‌و قه‌یران و گرژیانه‌ی كه ته‌وای هاوڵاتیانی جیهانی تێكه‌وتوه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه نێوه‌ده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان.
حه‌وتم: ئه‌ندامانی رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هه‌ماهه‌نگی، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی دوپاتكرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ته‌واوی جیهان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه په‌یدابوه راگه‌یاند.
هه‌شته‌م: ئه‌ندامان سوربونی خۆیان له‌سه‌ر به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و رێكارانه دوپاتكرده‌وه كه بونه‌ته هۆی سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌واوی سنوره‌كانی وڵاتانی خۆیانیان به‌ڕوی یه‌كدیدا كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به پابه‌ندبون به رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
نۆیه‌م: ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه بابه‌ندبونی خۆیان به پێدانی زانیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كاری نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان یه‌كتردا و له‌گه‌ڵ وڵاتانی نائه‌ندام له رێكخراوه‌كه دوپاتكرده‌وه له پێناو پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه.
ده‌یم: ئه‌ندامان پابه‌ند ده‌بن به راگه‌یه‌ندراو و زانیارییه‌كانی روسیای یه‌كگرتو له باره‌ی باره نائاساییه‌كانی تایبه‌ت به باری تاندروستی جیهانی و ڤایرۆسه گواستراوه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها كاركردن و پیشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست له پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان.
یازده‌یه‌م: پێكیشه‌وه كار له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه ده‌كه‌ن، كه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بونه‌ته هۆی دروستبونی.