ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ورده‌كاریی كڕینى ئۆتۆمبێلى گرانبه‌ها بۆ به‌رپرسان ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 90 هه‌زار دۆلارى پێدراوه".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكرد، به‌فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئوتومبێلى 90 هه‌زار دۆلارى بۆ ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى كڕیوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر وتویه‌تى:"ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌كاتێكدایه كه شه‌قامه‌كان خراپن، به‌ڵام له‌داهاتى گشتى ئه‌م ئۆتۆمبێلانه كڕدراون".
بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه له‌ساڵى 2020 به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه حكومه‌ت به‌شێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانى فرۆشت.