هێرشی ئەلیكترۆنی كرایە سەر ئێران و ماڵپەڕی بانكی ناوەندیی ئێران دەستی بەسەردا گیرا
  2022-09-21       592       

پاش ئەوەی گرووپی ئەنۆنیمس (نەناسراو) كە بانگەشەی ئەوە دەكەن لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵك كاری هاككردن دەكەن، پشتگیریی خۆیان بۆ خۆپێشاندانەکانی ئێران ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ماڵپەڕی بانكی ناوەندیی ئێران دەستی بەسەردا گیرا و هاك كرا.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەكان، چەند کاتژمێرێک دوای پەیامی گرووپەكە، چەندین ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی ئێران و تەلەفزیۆنە فەرمییەکانی ئێران هاک کراون و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون كە دیارترینیان ماڵپەڕی بانكی ناوەندییە.

شەوی رابردوو ئەنۆنیمس لە پەیامەکەیدا بەڵێنی داوە کە ڕێگەنادات حکوومەتی ئێران لەسەر ئەنتەرنێت هیچ چالاكییەكی بڵاو بكاتەوە و بانگەشەی ئەوەشی كرد كە ”دژ بە سەرکوتکردنی خەڵکی ئێران“ دەوەستێتەوە.

گرووپی ئەنۆنیمس خۆی وا پێناسە دەكات كە لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، دژ بە حکوومەتە دیکتاتۆرییەکان کار دەکات و هێرشەکانی لە ڕێگەی هاکی ئەنتەرنێتەوە ئەنجام دەدات.

پێشتر ئەو گرووپە هێرشی کردبووە سەر پێگە فەرمییەکانی حکوومەتی ڕووسیا و بۆ ماوەی 12 خولەک کۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی ڕوسیاشی گرتبووە دەست.

هێرشی ئەو گرووپە، بە مەترسیدارترین هێرشی ئەم سەردەمە بۆ سەر وڵاتان دادەنرێت، چونكە ئێستا زۆربەی وڵاتان تەواوی داتا و زانیارییە تایبەتەكانیان لە دامودەزگا فەرمییەكانی دەوڵەتەوە، لە ڕێگەی ئامرازەكانی ئینتەرنێتەوە هەڵگرتووە و هەر جۆرە هێرشێكی لەم جۆرە، بە مانای گەیشتن بەو زانیارییانە دێت كە وڵاتان رەنگە نەیانەوێ بە دونیای دەرەوە بگات.

ئەم هەڵوێستەی ئەنۆنیمس لە كاتێدایە كە پاش كوشتنی ژینا ئەمینی، كچە كوردی خەڵكی سەقز بە پاساوی جلوبەرگەكەی، لە تەواوی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند شارێكی ئێرانیش زنجیرەیەك خۆپیشاندان و مانگرتنی ناڕەزایی دەستیان پێ كردووە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×