هه‌لیكۆپته‌رێكی توركیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
  2022-09-22       749       

ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

 ئاوێنە:  ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: "ھێلیکۆپتەرێک لە چارداک سەر بە پارێزگای دەنیزلی کەوتووەتە خوارەوە، ھێلیکۆپتەرەکە حەوت سەرنیشینی تیادا بوو کە دوو رووس و پێنج تورک بوون". 

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کارمەندیش برینداربوون".

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چەند گرتە ڤیدیۆیەکی رووداوەکەی بڵاوکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×