سوپای ئێران لە هەڵوێستێكدا سەبارەت بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان ڕایگەیاند، ”ڕووبەڕووی دوژمنان دەبینەوە.”
ئاوێنە: سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، ”ئەم کردەوە نائومێدانەیە بەشێکن لە ستراتیژێک بۆ لاوازکردنی ڕێژیم.”
ڕاشیگەیاند، "كارمەندانی سوپا بە تەواوی بەرگری و پشتیوانی لە هاوڕێیانیان لە فەرماندەیی پۆلیس دەكەن.”
سوپا ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سەر شەقامەکانی بە "بزووتنەوەی ئاژاوەگێڕان" ناوبردووە و ئیدانەی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە: "کارمەندانی سوپا وێڕای پشتیوانییەکی تەواو لە هاوڕێیانیان لە فەرماندەیی جێبەجێکردنی یاسای کۆماری ئیسلامی، ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پیلانگێڕییە جۆراوجۆرەکانی دوژمنان و بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی دوژمنان تا دوا سات”.