گرووپی هاككه‌رانی جیهانیی ناسراو به (ئه‌نۆنیمۆس)، له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ توانیوویانه ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی ئێران ناسراو به (مه‌جلیسی شوورای ئێران)یان هاككردووه.
دواتر گرووپی ئه‌نۆنیمۆس، پارچه ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا زانیاریی كه‌سی په‌رله‌مانتارانی ئێرانیان هاككردووه و بۆ ڕای گشتییان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
گرووپی هاككه‌رانی جیهانیی (ئه‌نۆنیمۆس)، پێشتریش له ده‌ستپێكی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌دا، چه‌ندین سایتی فه‌رمی و هه‌ستیاری وه‌ك ( سه‌رۆكایه‌تیی ئێران، بانكی ناوه‌ندیی ئێران، ده‌زگای هه‌واڵی فارس و هتد..) هاك كردبوو.
