لیوا حەمە رێگر: سێ موشەك بەر ماڵەكەم كەوتون
  2022-09-30       1130       

لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی كەركوكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان(پارتی) رایگەیاند، سێ موشەك بەر ماڵەكەی كەوتون و بەڵام هیچ زیانی گیانیان لێ نەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: شه‌وی رابردو لە گوندی کوڕەداوێی نزیک چەمچەماڵ هێرش کرایە سەر ماڵی لیوا حەمەڕێگر، فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان (پارتی).

له‌و باره‌وه‌ لیوا حەمە رێگر، به‌ میدیاكانی پارتی راگه‌یاند: "هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نەبوە، لێكۆڵینەوەكان لە جۆری موشەكەكان كە ئاراستەی ماڵەكەم كراون، دەستیان پێكردوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە شەوێك بەرلەوە هەر لە سنوری چەمچەماڵ بە "درۆن" هێرش كرایە سەر ماڵی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كادیری پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×