وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕی داهات‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی ئه‌یلول بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، داهاتی مانگی رابردوی نه‌وتی عێراق هه‌شت ملیار‌و 773 ملیۆن دۆلار بووه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌مانگی ڕابردودا گه‌یشتوه‌ته 98 ملیۆن‌و 765 هه‌زارو 153 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی هه‌شت ملیار‌و 773 ملیۆن دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندووه، كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی مانگی ڕابردو له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 96 ملیۆن‌و 445 هه‌زارو 421 به‌رمیل بوه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له‌نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دو ملیۆن‌و 169 هه‌زارو 180 به‌رمیل بوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه به‌تێكڕا رۆژانه سێ ملیۆن‌و 293 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به 88.83 دۆلار بوه.