ڕێكخراوی هومان ڕایتس وۆچ ئاشكرای ده‌كات كه ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشته 133 كه‌س.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هومان ڕایتس وۆچ كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاویكردؤته‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشته 133 كه‌س.
مەحمود ئەمیری موغەدام، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕایگه‌یاندووه، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لێکۆڵینەوە ئه‌نجامبدات‌و ڕێگریی بکات لەئەنجامدانی تاوانی دیکە.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كچه كوردی شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان تادێت به‌رفراوانتر ده‌بێت‌و زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌توندترین شێوه له‌هه‌وڵی كپكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندان، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تىء ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتۆته‌وه.